كۆرۆنای ئۆمیكرۆن گه‌یشته توركیا‌و عیراق و ئێرانیش رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌كاربونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نوێیه توند ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، له‌سه‌دا 10ی ئه‌و حاڵه‌تانه كۆرۆنا كه ئێستا له شاره‌كانی توركیا تۆماركراون بریتییه له گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن.
وتیشی: جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ولاتانی ئه‌وروپا له‌ئێستادا توركیاشی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا زۆر جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا هه‌یه‌و ئۆمیكرۆنیش یه‌كێكه له‌وانه هه‌ر بۆیه پێویسته رێكاره‌كان توندتر بكرێن و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا به‌هێزتر بكه‌ن.
كۆرۆنای ئۆمیكرۆن به خێراییه‌كی له‌راده‌به‌ر بڵاوده‌بێته‌وه و به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، گه‌یشتوه‌ته سه‌رووی سه‌د وڵاتی جیهان، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیش، نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆن سووكتره به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌ی زۆر خێرایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP