فەڕەنسا.. لە 24 سەعاتدا زیاتر لە 100 هەزار توشبووی ئۆمیكرۆن تۆماركراوه‌

تەندروستی
11:36 - 2021-12-26

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 104 هەزار كەس هاووڵاتی ئەو وڵاتە تووشی ئۆمیكرۆن بوون.

پەتای ئۆمیكرۆن لە فەڕەنسا بەشێوەیەكی بەرچاو تەشەنەی سەندووە و لە ماوەی 24 سەعاتدا 104 هەزار و 611 كەس تووشی پەتای ئۆمیكرۆن بوون. 

 بڕیارە سبەی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەسەرۆكایەتی ئیمانوئیڵ مەكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا بۆ تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئۆمیكرۆن بەڕێوەبچێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP