گرنگترین گواستنەوەکانی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢١ ، سالێکی گەرم و گوڕ بوو لە ڕووی گواستنەوەی یاریزانان ، بەشێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ دوای ماوەیەکی زۆر یانەکانیان جێھێشتوو کاروانی پیشەگەریان گواستەوەو ئەزمونێکی نوێیان تاقیکردەوە ، گرنگترین گواستنەوەی یاریزانان ، باشترین یاریزانەکانی جیھان بوو ، دوو جەمسەرەکەی جیھانی تۆپی پێ ، لێونێل میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەکانیان جێھێشت .
١- لێونێل میسی ئەرژەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ، دوای ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی نەگەیشتە رێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ، دواجار و بە پێی گرێبەستێکی ئازاد و تاکو ساڵی ( ٢٠٢٣) ڕویکردەوە یانەی پاریس سانجێرمان .
٢- دوای دوانزە ساڵ لە جێھێشتنی شەیتانە سورەکان ، دواجار کریستیانۆ رۆنالدۆ گەڕایەوە بۆ ماڵە گەورەکەی کە یانەی مانچستەر یونایتد بوو ، دۆن لە ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٩ لە ریزەکانی مانیۆ یاری کردوەو لەگەڵ ئەو یانەیەش شەش نازناوی جۆراوجۆری بەدەستھێنا ، گواستنەوەکەی رۆنالدۆ بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە .
یانەی پاریس سانجێرمان لە ٢٠٢١ یانەیەکی زەبەلاح و پڕ لە داھاتوو بوو بۆیە زۆرترین پارەی لە گواستنەوەی یاریزانان سەرفکرد و دوای ماوەیەکی دورو درێژ و پاسەوانیکردنی قەڵای سپی .
٣- سیرجۆ ڕامۆس ریزی یانەکەی بەجێھێشت و ڕوویکردەوە یانەی پی ئێس جی ، یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی کە ھانی برد بۆ باخچەی شازادەکان ، فیناڵدۆمی ھۆڵەندی بوو لە یانەەی لیڤەرپولەوە .
٤- دۆنا رۆمای گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بەرامبەر بە بۆندێکی گران بەھا و بە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەی سی میلانەوە گەشتی کرد بەرەو پاریس .
٥- ئەشرەف حەکیمی مەغریبی دوای ئاستێکی ناوازە بوە جێگای سەرنجی ئیدارەی یانە فەرەنسیەکە ، ھەربۆیە پاریس پەلکێشی ریزەکەی کرد .
٦- کۆتا ساتەکانی گواستنەوەی یاریزانان بوو ، بە شێوەیەکی کتوپڕ ھەواڵی واژکردنی بۆندی ئەنتوان گریزمان ھێرشبەری لە نێوان یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵاوکرایەوە ، گریزمان لە ٢٠١٩ بە ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ ڕویکردە کامپ نۆ ، پاشان و لە ٢٠٢١ بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە بۆ مەدریدی پایتەخت .
٧- سێرجۆ ئەگویۆرۆی ئەرژەنتینی لە یانەی مان سیتی ئینگلیزییەوە پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنەوە بە ئومێدی ئەوەی شان بەشانی لیۆمیسی ھاونیشتیمانی پێکەوە لە پێناو بەرشەلۆنە بجەنگن ، بەڵام میسی ئەگویۆرۆی بێھیواکرد .
٨- دوای ئەوەی یانەی چێلسی بوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و نازاناوی خولی ناوخۆی وڵاتەکەشی بەدەسھێنا ، ئیدارەی یانەی چێلسی دوو بۆندی گران بەھای واژۆکرد ، یەکێکیان گواستنەوەی رۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلجێکی و ھیرَشبەری یانەی ئەنتەرمیلان بوو بەرامبەر بە ١١٥ ملیۆن یۆرۆ .
٩- بۆندی دووەمی چێلسی گواستنەوەی سائول نیگوێز بوو بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP