رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایده‌كات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆتایی هێنان به‌مه‌ترسییه‌كان، پێویسته بۆ ساڵی داهاتوو 70%ـی دانیشتوانی جیهان ڤاكسین وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رونیشیكردوه‌ته‌وه، كاری پێكه‌وه‌یی هه‌موان بۆ كۆتاییهێنان به‌مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرنگه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایانكردوه وڵاتانی جیهان هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو 70%ـی دانیشتوانی جیهان ڤاكسین وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پێویسته وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام بن له گرنگیدان به به‌رنامه‌ی چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وانه‌ش به‌رده‌وامی پشكنین و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا كه به (ئۆمیكرۆن) ناسراوه.
هاوكات داواش ده‌كات بنه‌مای یه‌كسانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسین بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان په‌یڕه‌و بكرێت، كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆڤاكس سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP