٥ یاریزان کە زۆرترین کارتی سوریان پێدراوە ، رامۆس یەکەم نیە !

وەرزش
13:35 - 2021-12-28

٥ یاریزان کە زۆرترین کارتی سوریان پێدراوە ، رامۆس یەکەم نیە !
گاتازۆی ئیتاڵی و ستامی ھۆڵەندی و کلیپەر پیپی پرتوگالی توند و تیژترین یاریزانەکانی تۆپی پێ بوونە لە جیھان بەڵام لە ڕووی کارتی سورەوە ناویان لە لیستەی ئەو یاریزانانەدا نیە کە ناویان چوبێتە مێژووە .
لەنێو یاریگادا زۆرجار پێکدادان و ئاژاوە دورست دەبێت ، بەشێک لە یاریزانەکان بەتەواوی دووچاری دەمارگیری دێن و بەو ھۆیەوە داوەران ناچاردەکرێن کارتی سور بە ڕووی یاریزاناندا بەرز بکەنەوە ، لە مێژووی تۆپی پێدا پێنج یاریزان زۆرترین کارتی سوریان بەڕودا بەرزکراوەتەوە ئەوەی جێگای سەرنجە لەو لیستەدا سێرجۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان پلەی یەکەمی لیستەکەی نەگرتوە، لەم ڕاپۆرتەدا تێشک دەخەینە سەر ٥ یاریزان کە زۆرترین کارتی سوریان بەڕودا بەرزکراوەتەوە.
لە پلەی پێنجەمی لیستەکەدا ، ناوی پاولۆ مۆنتیرۆی ئۆراگوای دەبینرێت کە ژمارەی کارتە سورەکانی ٢١ کارتە ، مۆنتێرۆ لە ریزی ھەڵبژاردەی ئۆراگوای یاری دەکرد و بۆ یانەکانی یۆڤانتۆس و سان لۆرینزۆ و ئەتڵەنتا یاری کردوە .
لە پلەی چوارەمی لیستەکەدا ئەلێکس دیلگادۆی ئیسپانی دێت کە ئەویش بەھەمان شێوە یاریزانێکی توند و تیژ بوەوە ،باشترین رێگای داوەرکانیش بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە بەرزکردنەوەی کارتی سور بوە بە ڕویدا کە ژمارەی کارتەکان ٢٢ کارتی سوورە .
سیریل رۆڵی فەرەنسی ھەرچەندە لە ھێڵی بەرگری یاری ناکرد بەڵکو وێنەکێش و ئەندازیاری ھێڵی ناوەند بوو بەڵام یاریزانێکی سەرکێش و پڕ لە کێشە بوو ، ناوی ئەو یاریزانە لە لیستی سێیەمدایە و ژمارەی کارتە سورەکانی ٢٧ کارتە .
پلەی دوەم بۆ سێرجۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسییە بەڵام ئایندەی لە پێشە تاکو سەر تۆپی لیستەکە بگرێت ، رامۆس یەکێک لە توندوتیژترین یاریزانەکانی ھێڵی بەگرییە و لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا ئەویش ٢٧ کارتی سووری بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.
توند و تیژترین یاریزانی ھێڵی بەرگریش تاکو ئێستا کە زۆرترین جار لە نێو لاکێشەی سەوزدا کێشەی دروست کردوە جیراردۆ بیدۆیای کۆڵۆمبی بووە ، ئەو یاریزانە ھەر کە ھاتۆتەوە یاریگاوە ھاندەران دڵنیابوون لەوەی لەو ٩٠ دەقیقەیەدا کارتی بەروودا بەرزدەکرێتەوە ، ئەو یاریزانە لە مێژووی خۆیدا ٤٦ کارتی سووری لە ژیانی وەرزشی بەڕودا بەرزکراوەتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP