سێ‌ خوشكه‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی 12 مه‌دالیا به‌ده‌ستده‌هێنن

وەرزش
11:25 - 2021-12-29


سێ خوشك لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی دوو رۆژدا نۆ مێداڵیای زێڕی و سێ مەدالیای زیویان بەدەستهێنا.

لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی، كەلە شەقڵاوە بەرێوەدەچێت لە  رۆژی دووەمی پاڵەوانێتییەكە لەسەر ئاستی كچان ئیناس موحسین لەسەر ئاستی لاوان شەش مێداڵیای زێڕی بۆ عیراق بەدەستهێنا، ئەو كچە كوردە كە لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەكات شەش مێداڵیای زێڕی بردەوە و رۆژێكی مێژوویی بەڕێكرد.

رۆژی دووشەممەش ئیسرا موحسین خوشكی ئیناس لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە هەمان پاڵەوانێتی سێ مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.

ئەمرۆش چوار شەممە ئۆشین موحسین خوشكی ئیسرا و ئیناس لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بەشداریی پاڵەوانێتییەكەی كرد و سێ میدالیای زیوی  لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە.

پرۆفایلی هەر سێ یاریزان لە ماوەی رابردوو لە بەشدارە دەرەكییە رەسمییەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە:

ئۆشین موحسین عەزیز
لەدایكبوون -1998

بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق

پاڵەوانێتی عەرەب 2010هەولێر

پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا 2018 بەحرەین 3زێر لاوان 3زێر پێشكەوتووان ،پاڵەوانێتی عەرەب 2019 ئەردەن 1برۆنز.

ئیناس موحسین عەزیز

لەدایكبوون-2002، بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا 2018 بەحرەین 3زێر تازەپێگەیشتوان 3زێر لاوان 3زێر پێشكەوتووان پاڵەوانێتی عەرەب 2019 ئەردەن9زێر -لاوان و پێشكەوتوان.

ئیسرا موحسین عەزیز ساڵی 2000 لە دایكبووە، بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا2018 بەحرەین 3زێر تازەپێگەیشتوان پاڵەوانێتی عەرەب 2019ئەردەن 9زێر -لاوان و پێشكەوتوان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP