پیاوە پۆڵاینەکە ھێزی کۆرۆنای نەبوو!
فریدریک سییسترا پیاوە بەھێز و پۆڵاینەکەی ئەوروپا و خاوەن ناوبانگی بەھێزترین پیاوی بەلجیکا و یەکێک لە پاڵەوانانی بۆکسێن لە جیھان ، سەرباری ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرەنگاربونەوەی بەڵام دواجار کۆفید ١٩ ئاڵای سپی بە پاڵەوانەکەی بۆکسێن ھەڵکرد و کۆتایی بە ژیانی ھێنا .
فریدریک سییسترا ناسراو بە ( ئەندەر تیکەر ) یەکێک بوو لە بۆکسێنەرە دیارەکانی جیھان و تاکو کۆچی دوایکرد ئامادەنەبوو پێکوتە بەکاربھێنێت و پێی وابوو بەھێزی جەستە و پۆڵاینی ماسولکەکانی توانای پارێزگاریکردنیان ھەیە لە کۆفید ١٩ ، بەر لە کۆچی دوای بە چەن رۆژێک پاڵەوانە بۆکسێنەرەکە لە ئینتسگرام نوسیبووی بەھیچ جۆرێک خۆم بەدەستەوە نادەم و تاکو کۆتایی ساتەکان بەرەنگاری مەرگ دەبمەوە ، دوای دووچاربوونی بە کۆفید ١٩ و جێھێشتنی نەخۆشخانە و گەڕانەوەی بۆ ماڵ دواجار فریدریک سییسترا پیاوە بەھێز و پۆڵاینەکەی ئەوروپا مەرگ رێگەی پێ نەداو بەتەواوی دژی بۆچونەکەی وەستایەوە کە کە بەھۆی بەھێزی جەستەیەوە ئامادە نەبوو پێکوتەی فایرۆسی کۆفید ١٩ وەربگرێت ، سەرکێشیەکەشی بووە ھۆی ئەوەی ژیانی لە ناوبچێت ، مەرگی ( ئەندەر تیکەر ) بوو بە وانەیەک بۆ ھەموان کە بەھێزی جەستە بەس نیە بۆ ئەوەی رزگارمان بێت لەو بەڵا جیھانیە بەڵکو پێکوتەی کۆفید ١٩ تەنھا چارەسەرە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP