شانازی وەرزشکارە کەرکوکیەکان لە ٢٠٢١
٢٠٢١ ساڵێکی پڕ لەدەسکەوت و شانازی بوو بۆ یارییە تاکیەکان و دەسکەوتە تاکە کەسییەکان ، ھاوکات ساڵێکێ پڕ لە ئیحڕاجی و مایە پووچ بوونە بۆتۆپی پێ لەشاری کەرکوک ، ھیچ دەسکەوتێکی تۆپی پێ نیە لە ٢٠٢١ شانازی پێوەبکەی نە لە خولەکانی کوردستان نە لەخولی عێراقی.
بە پێچەوانەوە وەرزشوانانی شاری کەرکوک لەسەر ئاستی تاکە کەسی بە چەندین دەسکەوت و پاڵەوانێتی جیھانی ئاشنا بوون .
سەرەتا لە بەشداریکردنە مێژووییەکەی ھادی حەسەنی داوەری یاری زۆڕانبازییەوە دەسپێ ئەکەین ، ئەو کوڕە گەنجە بۆ یەکەمجار لەمێژویدا بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکێو کرد و چەن یارییەکی بەسەرکەوتووی تێپەڕاند .
ڕەوەند فەتاح خەونە گەوردەکەی بەدیھێناو دوای ١٠ ساڵ چاوەڕوانی ھێمای نێودەوڵەتی لەیاری فوتساڵ وەرگرت و شانازیەکی گەورەی بۆخۆی و شارەکەی نوسیەوە.
پێشکەوت نیعمەت ، کوڕە لەش جوانەکەی شاری کەرکوک و دوای ماندوبونێکی زۆر و ڕاھێنانێکی قورس ، لە پاڵەوانێتی لەش جوانی ئاسیا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و پڕۆ کارتی پێ بەخشرا.
پڕۆفیسۆر دکتۆر نازم شێخ جەبار کەسایەتیەکی ئەکادیمی شاری کەرکوکە لە ٢٠٢١ بەشێوەیەکی ڕەسمی بوە وانەبێژیی ئاسیای و ئەمەش یەکەم کوردە ئەو پلەیەی پێ ببەخشرێت
کامەران حەمە غەریب داوەری نێودەوڵەتی لە دواین پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بەشداری کرد و کە ڕکابەرییەکلنی لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو .
یەکێکی دیکە لە دەسکەوتە گرنگەکانی کوڕانی کەرکوک بەشداری کردنی یوسف سەعیدی داوەری نێودەوڵەتی بوو لە ڕکابەرییەکانی باشوری ئاسیا کە لە ماڵدیف ئەنجامدرا ، یوسف یاری نێوان ھند و نیپاڵی بەڕێوەبرد .
شێرکۆ کەریمی نێودەوڵەتی تەنھا دەسکەوتی تۆپی پێیە لە پاڵەوانێتیە دەرەکیەکان شێرکۆی کەرکوک لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەکانی جامی جیھانی لەچەند یارییەکدا بەیشداری کرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP