وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دان به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌دۆخی ئه‌سیوبیا ده‌نێت

جیهان
09:18 - 2022-01-01



مه‌ولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دانینا به‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌سیوبیاو سودان دەستتێوەردانی  کردوەو هه‌روه‌ها (ئیمارات و تورکیا و ئێران) چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان به‌خشیوه‌ بە سەرۆک وەزیرانی ئه‌سیوبیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی، باسی له‌وه‌كرد كه‌ وڵاتەکەی سیاسەتێکی نێوده‌وڵه‌تی کارای لەسەرانسەری جیهاندا پەیڕەو دەکات و به‌ وته‌ی خۆی، بەشداری دەکات لە چارەسەرکردنی کێشەكان لە ناوچە جیاوازەکاندا.

چاوشئۆغلو پێیوایه‌، گۆڕانكاری و پەرەسەندنەکان له‌ ئه‌سیوبیا دەتوانێت کاریگەری ته‌واوی لەسەر کیشوەری ئەفریقیا هەبێت.

نه‌شیشارده‌وه‌ كه‌، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردودا، تەنانەت لە کاتێکدا ئەمریکا و حکومەتی ئەفریقیا داوای ئاگربەست و گفتوگۆی ئاشتیانه‌یان ده‌كرد، (ئیمارات و تورکیا و ئێران) چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان به‌خشیوه‌ته‌ سەرۆک وەزیرانی ئه‌سیوبیا ئەبی ئەحمەد، به‌ رای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP