یەکەم تاقیکردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ساڵی نوێ دێربی مەدریدە

وەرزش
10:42 - 2022-01-01

یەکەم تاقیکردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ساڵی نوێدا دێربی مەدریدە

لە کاتێکدا یانەی ریاڵ مەدرید لە ژێر ناونیشانی یەکێکە لە دێربیەکانی مەدریدی پایتەخت رووبەرووی خیتافی خاوەن یاریگا دەبێتەوە.. یانەی شاھانە ساڵی نوێی بە پێشەنگی خولی لالیگاوە دەستپێدەکات..
بۆ ئەم دیدارە یانەی ریاڵ مەدرید دواین ئامادەکاری خۆی بۆ بەرەنگاری خیتافی خاوەن ماڵ ئەنجام دا.
لە مەشق و راھێنانەکانی یانەی میرینگی ٥ یاریزانی تیپەکە ئامادەی یەکەی مەشق و راھێنانەکە نەبوون، کە بەھۆی پەتای وەرزی و ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابڕان.
ھەرچەندە دواین پشکنینەکان دەریخست کە تیبۆ کۆرتوا و ڤیدی ڤالڤێردی بە تەواوی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە، بەڵام لە مەشق و راھێنانەکاندا ئامادە نەبوون، تا ئێستاش چارەنووسی بەشداری کردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی تیپەکەی یەکلا نەبوەتەوە، چوونکە ئەنجامی دواین پکشنینەکەی بە پۆزەتیف ھاتۆتەوە.
ھاوکات بەھۆی تووشبوونی بە پەتای وەرزیەوە گومان لە بەشداریکردنی دانی کارفاخاڵیش دەکرێت لە یاریەکەدا، ئەمە لە کاتێکدا گاریس بەیلی وێڵزی گەڕایەوە نێو مەشقەکان، بەڵام وەک سەرەتایەک بە تەنھا مەشقەکانی ئەنجام دەدات.
لە ئێستاشدا یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر کورسی یەکەمی خولەکە جێ پێی خۆی قایم کردوە بە کۆکردنەوەی ٤٦ خاڵ و بە جیاوازی ھەشت خاڵ لە یانەی سیڤیلیای رکابەری لە پلەی دووەم دێت.. ھاوکات یانەی خیتافیش لە سەرەتای ئەم وەرزە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نیە و لە کۆی ١٨ی یاری ئەم وەرزەی خولەکە.
تەنھا لە سێ بۆنەدا بردنەوەی تۆمارکردوەو لە شەش یاریشدا یەکسانبوون بەرۆکی گرتەوە.. لە بەرامبەردا و لە نۆ یاریدا تاڵاوی شکستی کردوەو بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە خانەی ١٦ی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت.. بەڵام ئەوەی ماوە بیڵێین کە بەردەوام یاریە دێربیەکان ئەنجامی گەورە و سوپرازیز تێیدا تۆمار دەکرێت..
رەنگە خیتافیش ببێتە ئەو تیپە و سنورێک بۆ ھەڵکشانی تیپەکەی ئەنچیلۆتی ئیتاڵی دابنێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP