زەلزولی لەبری نیشتیمانەکەی ئیسپانیای ھەڵبژارد
ئاكؤ بيبانى
عەبدولسەمەد زەلزولی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە ، بومە لەرزە و زلزالێکی بەھێزی لە وڵاتی مەغریب دروست کرد و ڕەتی کردەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەی نێشتیمانەکەی بکات .
کەمتر لە ھەشت رۆژ ماوە بۆ دەسپێکردنی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی ئەفریقا کە ململانێکانی لە وڵاتی کامیرۆن ئەنجام دەدرێت ، ھەڵبژاردەی مەغریب یەکێکە لە تیپە بەشداربوەکان و پاڵپشت بە یاریزانە پیشەگەرەکانی پاڵیوراوی نازناوەکەیە ، لە نامەیەکی شۆک ئامێزدا ( عەبدولسەمەد زەلزولی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە ) کە لە دایک بووی وڵاتی مەغریبە پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی مەغریب کرد و ڕەتیکردەوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی مەغریب بەشداری یارییەکانی جامی ئەفریقا بکات ، ئەمەش بە تەواوی ھاونیشتیمانیان و وەرزشکارانی ئەو وڵاتەی توڕەکرد و پێیان وایە زەلزولی خۆی لە نیشتیمانەکەی بەگەورەتر دەزانێت و دەیەوێت یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات ، رۆژنامەی مارکاش لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە زەلزولی لە پێناو پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕەتیکردۆتەوە درێسی وڵاتەکەی بپۆشێت ، ئەو یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵە بۆ یەکەمجار لە ٣١- ٨ -٢٠٢١ درێسی یانەی بەرشەلۆنەی پۆشیەوە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە ، زەلزولی لەگەڵ ھەڵبژاردەی مەغریب بۆ خوار تەمەن ٢٠ ساڵ یاری کردوەو لە پێنج یاریدا دوو گۆڵی تۆمارکردوە ، ئەو یاریزانە لاوە لە ٧ یاری رابردووی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەک گۆڵی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارکردوە .
زەلزولی لە ١٧ – ١٠- ٢٠٠٠ لە وڵاتی مەغریب لە دایک بووە پاشان و دوای چوار ساڵ لە ئیسپانیا نیشتەجێ بوونە .
یەکێیتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێی وایە زەلزولی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە فریو دراوە ، ھاوکات ئەو یاریزانە ھەوڵدەدات لەبەرشەلۆنە پێگەی خۆی لە پێکھاتەی ڕەسمی مسۆگەربکات ھەر بۆیە ڕەتیکردۆتەوە ئەم مانگە یانەکەی جێبھێلێت و یاری بۆ مەغریب بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP