زانایەكی یۆنانی وادەی كۆتایی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دیاریدەكات

تەندروستی
17:28 - 2022-01-01

(دیمو.سینس سار.یا.نیس) گەورە زانای یۆنانی تەئكیددەكاتەوە: شەپۆلی بەهێزی پەتای ئۆمیكرۆن كە جیهانی گرتووەتەوە تاوەكو كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیش هێور دەبێتەوە.
ئەو زانا یۆنانیە لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ( نیوز.بێست) رایدەگەیەنێت: تاوەكو 20 بۆ 22ی مانگی شوبات، شەپۆلی ڤایرۆسە نوێكەی كۆڕۆنا كە بە ئۆمیكرۆن دەناسرێت، بەزترین رێژەی توشبوون  لەجیهاندا تۆماردەكات كە هەندێ رۆژ دەگاتە 80 بۆ 100 هەزار كەس لەرۆژێكدا.
دەشڵێت: لەدوای مانگێك لەو شەپۆلە بەهێزە، رێژەی توشبوون بەو پەتایە كەمدەبێتەوە و  رۆژانە دەگاتە 3 بۆ 4 هەزار توشبوو لەجیهاندا.
بەوتەی ئەو زانا یۆنانییە، ئۆمیكرۆن دوایین نەوەی نوێی كۆڕۆنایە، و لەناوڕاستی ئەمساڵیش جیهان بەگشتی دەبنە خاوەن پارێزبەندی دژ بەو ڤایرۆسە و كۆتایی پێدێت و مەترسییەكانی پاشەكشێ دەكەن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP