زانیاری نوێ دەربارەی مبابێ
رۆژنامەنوسێکی بەناوبانگ باس لە پەیوەندیەکانی کیلیان مبابێ و ڕیاڵ مەدرید دەکات و زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات ، جێوفانی برانچینی بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانە بەناوبانگەکانی جیھان لەگەڵ رۆژنامەی لاكازێتا دیلۆ سپۆڕت ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە ، ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی ویستی لەسەر ئەوەیه ئاسکە ڕەشەکەی فەرەنسا بگوازێتەوە بۆ یانەکەی و ئامادەیە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو تواناکانی ، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیفۆش لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئەوەی باسکردوە کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنھا یەک ھەنگاوی نەناوە لە پێناو تواناکانی مبابێ بەڵکو چاوەڕوانی یاری نێوان مێرەنگی و پاریس سانجێرمانن لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP