بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكانەوە روسیا هێزی ئاشتی پارێز رەوانەی كازاخستان دەكات

جیهان
12:08 - 2022-01-07

دوای خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەكانی كازاخستان ، ڕوسیا هێزی ئاشتی پارێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكات
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، فڕۆكەی گواستنەوەی سەربازیی بەردەوامن لەگواستنەوەی هێزەكانی ئاشتی پارێزی ڕێكخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش، بە ڕابەرایەتی ڕوسیا بۆ كازاخستان.

ڕونیشیكردەوە بۆ گواستنەوەی هێزەكانی ئاشتی پارێز، فڕۆكەی گواستنەوە لە فڕۆكەخانەكانی مۆسكۆو ئیڤانۆڤۆڤسك بەكاردەهێنن و، لە ئێستاشدا لە وڵاتەكە بڵاوەیان پێكراوە.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و پێداویستیە سەرەكییەكانی دیكە خۆپیشاندانی فراوان لەكازاخستان بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی كازاخستانیش حكومەتی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوەو حاڵەی نائاسایی راگەیاند.

سەرۆكی كازاخستان داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە، بەداناییەوە مامەڵە لەگەڵ نائارامییەكاندا بكەن، تا دەرفەت نەدرێت وڵاتانی دەرەكی دەستوەردان بكەن لەكاروباری ناوخۆی وڵاتدا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP