بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی:له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئۆمیكرۆن كه‌م مه‌كه‌نه‌وه‌

تەندروستی
07:27 - 2022-01-08


 
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و ھەڵەیە لە مەترسییەکانی کەم بکرێتەوە.

ئەدھانۆم ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ھەفتەی رابردوو زۆرترین ئاماری توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە و زۆرینەی توشبوەکانیش توشبوی ئۆمیکرۆن بوون. 

وتیشی، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا مەترسی لەسەر ئەو کەسانە کەمترە کە ڤاکسینیان بەکارھێناوە، بەڵام  نابێت لە مەترسییەکەی کەمبکرێتەوە، چونکە ھاوشێوەی جۆرەکانی تری کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان ھەیە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیھانیی راشیگەیاندوە ، ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و جارێکی تریش داوای کردوە ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی جیھاندا دابەش بکرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP