عیراق.. دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كرایەوە

عێراق
08:23 - 2022-01-10

لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە.

دوێنی شەو لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق كردەوە، كە ماوەی 15 ڕۆژ دەخایەنێت.

محەمەد حەلبوسی دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، دانیشتنی پەرلەمانی بۆ كاتێكی نادیارهەڵگرت.  


  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP