عیراق.. تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

تەندروستی
13:34 - 2022-01-15

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 15-1-2022،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 2 هه‌زارو 477 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 335 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 5 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و  110 هه‌زارو 638 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 69 هه‌زارو 459 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.0%، هه‌روه‌ها 24 هه‌زارو 242 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP