ته‌ندروستیی عێراق تووشبوونی زیاتر له‌ 3 هه‌زار و 600 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
13:28 - 2022-01-16



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 16-1-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 3 هه‌زارو 630 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 431 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 5 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و  114 هه‌زارو 313 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 69 هه‌زارو 890 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 97.9%، هه‌روه‌ها 24 هه‌زارو 247 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP