نیشانه‌ دیاره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كر چین

تەندروستی
15:40 - 2022-01-17

كاتێك ئەم نیشانانە له‌ جه‌سته‌تدا ده‌ركه‌وتن ئاگاداری خۆت بە و له‌ شەکر دووربكه‌ره‌وه‌ .. 

نیشانەکانش بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. لە دوای خواردنی ژەمەكان هەست بە هیلاكەتی و ماندوێتییەكی زۆر دەكەیت.

2. زو زو باری دەرونیت دەگۆڕێت و میزاجی دەبیت.

3. حەز بە خواردنی رێژەیەكی زۆر لە شەكر دەكەیت و ئەگەر نەیخۆیت بێزار دەبیت.

4. بەردەوام توشی شڵەژان دەبیت.

5. كێشی جەستەت زیاد دەكات.

6. چەند پەڵە یان نیشانەیەك لەسەر قاچەكانت دەردەكەوێت، چونكە زۆر خواردنی شەكر وادەكات درەنگ برینەكانی جەستە ساڕێژبن.

7. پێستت چەور دەبێت و زیپكە لەسەر روخسار دەردەكەوێت.

8. چەوری جگەر دروستدەبێت.

9. توشی هەڵئاوسانی سك و غازات دەبیت.

10.. زیان بە كرداری قۆلۆنت دەگات.

11. گرفتت لە كرداری هەرس بۆ دروستدەبێت.

12. لێدانی دڵ خێرادەبێت.

کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP