مەزڵوم عه‌بدی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیمارات ئیدانه‌ ده‌كات

کوردستان
08:09 - 2022-01-19



مەزڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵ ئیمارات راگه‌یاند دژ بەو هێرشەی لەرێگەی فڕۆكه‌ی بێ‌ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌سه‌ر ئەبوزەبی و هه‌روه‌ك، به‌ هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکەی له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌، لەپەیامێکدا كه‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، باسی  ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، بەئامانجگرتنی ناوچە جێنشینه‌كان لە وڵاتی ئیمارات لەرێگەی درۆنەوە، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

جەختشیكردوه‌ته‌وه‌، لەهاوسۆزی و پشتیوانیی لەگەڵ ئیمارات، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی روبەڕوی بووەتەوە.
 عه‌بدی ده‌ڵێت، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەوانەش دەکەین کە لەروداوەکەدا کوژراون، هەروەها داوای هەرچی زو چاکبونەوەی بریندارەکانیش دەکەین.

دوشەممەی رابردوو 17-1-2022، به‌ فڕۆكه‌ی بێ‌ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر شاری ئەبوزەبی و له‌ ئه‌نجامدا 3 کەس کوژران و 6 دیکەش بریندار بون.

 بەرپرسانی ئیماراتش ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشە ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی حوسییه‌كانی یمه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP