تەندروستیی عێراق، رهتیكردهوه كه، سەرباری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون به کۆرۆنا، پێشنیازیان كردبێت دەوام لە خوێندنگهو زانکۆکان رابگیرێت.
ئهمڕۆ(22-1-2022) هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری هەماهەنگیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق به ئاژانسی عێراقییەی ڕاگەیاندوه، "بەهۆی نەبوونی مەترسیی ڕاستەوخۆ لەسەر خوێندکاران، تائێستا داوای داخستنی دەوامی خوێندنگهو زانکۆکانمان نەکردووە و بە بەردەوامیش چاودێری دۆخی کۆرۆنا دەکەین.
ڕوونیشیکردوەتهوە، گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن نابێتەهۆی هەوکردنی سییەکان و وەک ئەوانەی پێش خۆی نییە.
هەیسەم عوبەیدی باسی لەوەشکردوه، ژمارەی پشکنینی تاقیگەیی لە ڕۆژێکدا زیاتره له 25 هەزار ، هەموو توشبووەکانیش تێکەڵەیەکن لە گۆڕاوەکانی دەلتا و ئۆمیکرۆن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP