پسپۆڕێكی بواری خۆراك ته‌ماته به یه‌كێك له خواردنه زۆر به‌سووده‌كان ده‌زانێت بۆ وه‌رزی سه‌رماو ته‌نانه‌ت بۆ كۆرۆناش.
ناتالیا كرۆگلۆڤا، پسپۆری رووسیایی بواری خۆراك، ده‌لێت، ته‌ماته كه له‌زۆر ژه‌می خواردندا به‌كارده‌هێنرێت، نه‌ك هه‌ر سوودی بۆ خۆشكردنی تامی خواردن هه‌یه، به‌ڵكو سوودی ته‌ندروستیشی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزی سه‌رما و په‌تا و ڤایرۆسی كۆرۆناش.
ئه‌و پسپۆره، روونشیكردوه‌ته‌وه، له ته‌ماته‌دا مادده‌ی لیكۆبین هه‌یه كه دژه ئۆكسانێكی زۆر به‌هێزه و توانای چالاككردنی خانه‌كانی به‌رگریی له‌شیان هه‌یه، روونیشی ده‌كاته‌وه كه مادده‌ی لیكۆبین مادده‌یه‌كی گرنگه و مرۆڤ له‌و ته‌نانه ده‌پارێزێت كه ده‌بنه‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مولوله‌ی خوێن و شێرپه‌نجه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP