به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛
له 30% بۆ 40% دانیشتوانی شاره‌كه تووشی كۆرۆنا بوون.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی
كه‌ركوك له په‌یامێكی ڤیدۆیدا هۆشداریدا له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له شاری كه‌ركوك و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاماژه‌كان چاوه‌ڕوانی باشی لێناكریت
و رێژه‌ی تووشبوان له‌هه‌ڵكشاندایه.
راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی له 30% بۆ 40% ی دانیشتوانی
شاره‌كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، و داواش له‌دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كات كه ته‌نها
رێگه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه وه‌رگرتنی ڤاكسین و خۆپارێزییه، وتیشی: وه‌رزی
زستان و دابه‌زینی پله‌كانی سه‌رماش واده‌كات كه سه‌رجه‌م ڤایڕۆسه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك
بن و كاریگه‌ری خراپیان هه‌بێت له‌سه‌ر تووشبووان.
ئازاد شكور/ كه‌ركوك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP