قۆناغی پێنجەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە پەیمانگای تەكنیكی دوكان

کوردستان
13:18 - 2022-01-25

قۆناغی پێنجەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆو پەیمانگاكان گەیشتە پەیمانگای تەكنیكی دوكان.

د.كاوە رەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان رایگەیاند: هاوكارییەكانی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پەیمانگای تەكنیكی دوكان سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی  بەردەوەمە.

وتیشی: ئەمڕۆ 25ی 1ی 2022 قۆناغی پێنجەمی هاوكارییەكان لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلایەن مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەكێتییەوە بەشی جێبەجێكردن گەیشتە خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان كە تەنانەت بەشێك لەو پێداویستیانەی گەیشتونەتە بەشە ناوخۆییەكان لە لیستی ئەو پێداویستیانەدا نەبوون كە داواكراون، بەڵام بەزیادەوە بۆ خوێندكاران دابینكراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP