گرتوخانەی غوێران - 250 تیرۆریستی دیكەی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە كرد

کوردستان
16:26 - 2022-01-25

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ 250 چەكداری دیكەی داعش خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كردەوە، كۆی گشتی ئەو چەكدارانەی خۆیان رادەستكردوە گەیشتوەتە 550 چەكدار .
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەكانیان بەشێوەیەكی هەستیارانە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەكانیان دەدەن لە دەوروبەری زیندانی غوێران، كە بوە ئامانجی شانە نوستوەكانی داعش و هەوڵیاندا چەكدارە زیندانیكراوەكان دەربهێنن كە ژمارەیان پێنج هەزار چەكدارە .
بەیانی ئەمڕۆش، هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیندانی غوێران و ناوچەكانی دەوروبەری  9 كەسیان رزگاركرد كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەدیل گیرابون .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP