كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ساڵی پار به‌ به‌های 24 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار ڤاكسینی فرۆشتوه‌

تەندروستی
12:56 - 2022-01-26


كۆمپانیایەكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە لەساڵی 2021 دا بەهای 24 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ڤاكسینی كۆرۆنای فرۆشتووە.

كۆمپانیای جۆنسۆن ئەمریكی لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە تەنها لە ساڵی 2021 دا بەهای 24 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ڤاكسینی كۆرۆنای فرۆشتووە. 

ڕاشیگەیاندووە لەساڵی 2020 دا بەهای 22 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار ڤاكسینی كۆرۆنای فرۆشتووە. 

كۆمپانیای جۆنسۆن ڤاكسینی جۆنسۆن جۆنسۆن بەرهەمهێناوە و ئەمریكییەكان ڤاكسینەكانی جۆنسۆن و فایزەر و مۆدرنا بەكار دەهێنن.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP