شەش موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی به‌غداد كرا

عێراق
08:17 - 2022-01-28

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك موشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كرا.

لەو روەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند سەعات 4 و 30 دەقیقیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لانی كەم شەش موشەك ئاراستەی فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی بەغداد كراوە و زۆبەی موشەكەكانیش لە نزیك بەشی مەدەنی فرۆكەخانەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە هەرچەندە موشەكەكان زیانی گیانیان لێنەكەوتوەتەوە ،بەڵام زیانی بەچەند فرۆكەیەك گەیاندووە .
ئەوەش خراوەتەڕوو ژمارەیەك موشەكی دیكە لەرێی  سیستمی بەرگری ئاسمانی (سی-ڕام)ەوە تەقێندراونەتەوە پێش ئەوەی ئامانجەكانی بپێكێت.


پێشتریش سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنكەی سەربازیی ڤیكتۆریای ئەمریكا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، ڕوبەڕوی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە:"  بەر لەوەی فرۆكە بێفڕۆكەوانەكە بگاتە ئامانجەكەی بە سیستمی بەرگری ئاسمانی (سی-ڕام) خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP