وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاووڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە، گەشتی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی نەكەن، لەبەر ئەوەی لەبەرامبەر مەترسی هێرشی موشەكیدایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە پلانی گەشتكردنیان بۆ ئیمارات هەیە، گەشت نەكەن، چونكە ئەو وڵاتە لەبەرامبەر هەڕەشەی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەواندایە".
لەبەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی ئیمارات جەختیان كردوەتەوە، وڵاتەكەیان ئارامەو هیچ مەترسیەكی ئەمنی بوونی نیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP