وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
13:07 - 2022-02-25


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 25ی شوباتی 2022، ده‌رباره‌ی پردکردنەوەی فۆرمێک بۆ جوتیاران روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، ئەو فۆرمە لەسەر ئاستی عێراق ساڵانە پەیڕەو دەکرێت ، پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ،لەپێناو بەرژەوەندی جوتیارانە ، بۆ زانین و دڵنیابونی هەر جوتیارێکە، کە بە واقیعی داچاندن دەکات لەسەر زەویەکەی و مافی ئەوەی هەیە، بەرهەمی گەنمەکەی خۆی تەسلیمی سایلۆکان بکات.''
 
دەقی ڕوونکردنەوەکە:   

رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان  

تایبەت: بە بازاڕکرنی گەنمی جوتیاران و پرکردنەوەی  فۆرمەکان بۆ تەسلیمکردنی گەنم لە سایلۆکانی بەغدا .  

①/بۆ زانیاری سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان ،ئەم فۆرمە لەسەر ئاستی عێراق ساڵانە پەیڕەو دەکرێت ، پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ،لەپێناو بەرژەوەندی جوتیارانە ، بۆ زانین و دڵنیابوونی هەر جوتیارێکە، کە بە واقیعی داچاندن دەکات لەسەر زەویەکەی وە مافی ئەوەی هەیە، بەرهەمی گەنمەکەی خۆی تەسلیمی سایلۆکان بکات .  

②/ پرکردنەوەی ئەم فۆرمانە هەولێکە لەپێناو پارێزگاری لە جوتیاری خاوەن ماف و جیاکردنەوەی لە بازرگان و ئەوانەی خاوەن بەرژەوەندین و دەیانەوێ بازرگانی بەمافی جوتیارانی راستەقینە بکەن.  

③/ فۆرمەکە دوابەدوای هەناردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بۆ جوتیاران پڕ دەکرێتەوە و هەموو لایەک ڕاسپێردراون ،کە کارئاسانی بکەن بۆ پارێزگاری مافی جوتیارانمان لە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوەکانیان ،وە تاوەکو 31/3/2022 بەردەوام دەبێت.  

④/بۆ لەمەودوا لە هەموو فەرمانگەیەکی کشتوکاڵی(فۆرم و بەلێن نامە) لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکە پڕدەکرێتەوە، وە پێویستە مۆری بەرێوەبەرایەتی سنورەکەی لێ بدرێت و نابێت هیچ بڕە پارەیەک بەناوی (روسومات )لە جوتیاران وەربگیرێت لە کاتی پرکردنەوەی (فۆرمەکە و بەلێن نامەکە، لە رووی یاساییەوە جوتیار هیچ پابەندبونێکی مادی نەکەوێته سەر .  

⑤/ وەزارەتمان هانی جوتیاران دەدات کە بەشداری بکەن لە پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماوەی دیاری کراو ، لەئێستادا بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە، بەووردی بەدواداچوون دەکەین ،  

لەپێناو باشتر بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە و سوودی گشتی جوتیاران ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگە کشتوکاڵیەکان .  

لەگەڵ رێزدا .....  

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  
2022/2/25  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP