دەربارە

‌له‌ چوار كاتژمێری په‌خشی لۆكاڵیه‌وه‌ له‌ 21/3/2004 له‌كه‌ركوك تیڤه‌وه‌ ده‌ستمانپێكرد، رووبه‌رووی ئاسته‌نگ وته‌گه‌ره‌ی زۆر بووین و كۆڵمان نه‌دا، ململانیێ‌ سه‌ختی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وروشنبیری سه‌ختمان بری وهه‌رماینه‌ه‌وه‌ ، هه‌نگاوه‌كانمان هه‌نگاوی باوه‌ر بوون به‌خۆمان ومیلله‌ته‌كه‌مان بوو، په‌خشه‌كه‌مان گه‌یشته‌ 12 كات ژمێرو كه‌ناڵێكی وه‌رزشی و ڕادیۆی كه‌ركوك ئێف ئێم بوونه‌ دوو ده‌سته‌ خوشكی كه‌ركوك t.v
له‌ 3\9\2011 كه‌ناڵی كه‌ركوك یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ئاسمانی بوونی نا، ئه‌مرۆش له‌سایت وپه‌یج وماڵپه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه‌ دێینه‌ خزمه‌تان وله‌ده‌رگای ماڵه‌كانتان ده‌ده‌ین وده‌بینه‌ میوانی هه‌موو كه‌ركوكیه‌كان وئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان خۆش دوێت، قه‌ڵه‌مه‌كانمان و تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ قه‌ڵه‌م وتواناكانی رۆشنبیران وئه‌دیبان وهونه‌رمه‌ندان وسیاسه‌تمه‌دارنی كه‌ركوك بۆ ئاشتی وته‌بای وپێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كان، كه‌ركوكمان كردووه‌ته‌ ئامانجمان و ئێستامان ده‌كه‌ینه‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕوانیان بۆ ئاینده‌یه‌كی لێوان لێو له‌مرۆڤدۆستی، پارێزه‌ر وداكۆكیكاری هه‌موومافه‌كانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوكین، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی قوناغێكین بۆ قوناغ وئاینده‌یه‌كی گه‌ش، ئاوێنه‌ی دیدو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانین. هه‌ڵگری په‌یامی پیكه‌وه‌ كاركردن، قبوڵكردنی به‌رانبه‌ریین. سه‌كوێ‌ گه‌یاندنی ناڕه‌زایی و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوكین به‌ ده‌سه‌ڵات، بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك دروستبووین وله‌ڕیزی پیشه‌وه‌ی هه‌موو ناوه‌نده‌ جۆراو جۆره‌كانی كه‌ركوك ده‌بین بۆ گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدان وبه‌رهه‌مهێنانی وڕۆشنبیرییه‌كی نوێ‌ وزیندوو له‌بواره‌ جیاجیاكانی ژیان. ئێمه‌ خۆمان به‌ به‌شێكی گرنگی كه‌ركوك ده‌زانین ودوا رۆژی كه‌ركوكمان مه‌به‌سته‌، ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ پێكهاته‌كانی توركمان وعه‌ره‌ب وكلدوئاشورو هه‌موو ئاین مه‌زهه‌به‌كان درێژ ده‌كه‌ین، ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ماڵپه‌ڕی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان وئه‌دیبان ورۆشنبیران وسیاسیه‌تمه‌دارنی كه‌ركوكه‌. هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك وپێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌توانن دیدو بۆچوونی خۆیانی تێدا بڵاو بكاته‌وه‌، ماڵپه‌ری كه‌ركوك tv ماڵپه‌ری خه‌مخۆرانی كه‌ركوكه‌، ماڵپه‌ری كورد وتوركمان وعه‌ره‌ب وكلد وئاشوره‌، ماڵپه‌ری ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌نگیان ناگاته‌ هیج جیگایه‌ك، بۆیه‌ ڕووی قسه‌مان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی كه‌ركوك بكه‌ن. ماڵپه‌ری دیالۆگی نێوان نه‌ته‌وه‌كانه‌، نێوان كلتوره‌ جیاوازه‌كان، نێوان ئاینه‌ جیاوازه‌كان وهه‌مووئه‌و ئاراسته‌و ڕه‌هه‌ندانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ریان به‌ فره‌ ده‌نگی وفره‌ ڕه‌نگی هه‌یه‌، ماڵپه‌ری ناساندنی مێژوو و فه‌رهه‌نگی كورده‌ به‌دونیا، ماڵپه‌ری داكۆكیكردنه‌ له‌ یه‌كسانی نێوان ژن پیاو، ماڵپه‌ری داكۆكیكردنه‌ له‌مافه‌كانی تاك.

 

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP