ئاکۆ بیبانى
یاریزانێکى هێمن و لەسەر خۆ ، جەنگاورێکى پڕ لە ووزەو هێز ، سەربارى ئەوەى
تەمەنى 39 ساڵە بەڵام ئێستاش هاوشێوەى یاریزانێکى لاو و پڕ ووزە لە یاریگا
دەردەکەوێت و سەرکردایەتى هێڵى بەرگرى دەکات ، ئەو یاریزانەش بێگومان تیاگۆ سیلفاى
بەرازیلى و دڵى بەگرى یانەى چێڵسى ئینگلیزییە.
تیاگۆ کاروانێکى دوورو درێژى وەرزشى لە نێو یاریگاکان بەسەر بردوەو یەکێک بوو لە یاریزانە
بەڕەوشتەکان و هەمیشە جێگاى متمانەى راهێنەران بووە ، ژیانى پیشەگەرى سیلڤا
دەوڵەمەندەو لە چەندین یانەى گەورەى ئەوروپا و جیهان یارى کردوە ، دواین یانە کە
سیلفا یارى بۆکردوە یانەى چێلسى لەندەنیە .
سیلڤا لە ساڵى 2020 پەیوندى کرد بە
ریزەکانى یانە ئینگلیزییەکەوەو لەو
ماوەیەدا چەندین نازناوى گرنگى بەدەستهێناوە.
گرنگترینیان خولى یانە
پاڵەوانەکانى ئەوروپاو جامى جیهانى یانەکان و سوپەرى ئەوروپی بوو ، دواجار و بە
شێوەیەکى ڕەسمى ئیدارەى یانەى چیڵسى رۆشتنى
تیاگۆ سیلفاى یاریزانى هێڵى بەرگرى لە ریزەکانى یانەکە راگەیاند و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە کۆتایی
ئەم وەرزەدا تیاگۆى بەرازیلى ریزەکانى یانەى چێلسى بەجێدەهێلێت .
سەرەتاى دەسپێکردنى کاروانى وەرزشى ساڵى 2022 لە یانەى ئاڕ ئێس فتبۆڵى بەرازیلی بووە ، دواتر
لە ریزى یانە گەورەکانى ( میلان و پاریس سانجێرمان و چێلسى ) یارى کردوە.
لەم وەرزەدا تیاگۆ سییلفا بەشدارى لە 26 یاریدا کردوەو توانیوێتى 3 گۆڵ تۆماربکات
، 1824 پێدانى گەیاندوە بە هاوڕێکانى
و سەدا 94 ى پاسەکانى دروست بووە ، 6 هەلى
گۆڵکردنى دروستکردوە ، بەدەر لەوەى لە 80 رووبەڕووبونەوەى تەنهایدا سەرکەوتو بووەو
رێگرى کردوە لەوەى گۆڵ لە تیمەکەى بکرێت .
تیاگۆ سییلفا لە 20 ساڵى رابردوو بەشێکى گرنگ و هەستیارى سیلیساو بووە لە
پاڵەوانێتیە جیهانیەکان ، لە ماوەى یاریکردنى 109 یارى بەدرێسى نیشتیمانى
ووڵاتەکەیەوە ئەنجامداوە .
تیاگۆ لە کۆتایدا پەیامێکى کاریگەرى بڵاوکردەوەو نوسێوێتى :
چێلسى بۆمن ماناى زۆرى هەیە ، من بۆ تەنها یەک وەرز هاتمە ئێرە کەچى 4 ساڵم
بەڕێکرد ، بەس بۆ من نا بەڵکو بۆ خێزانەکەشم ئێرە گرنگە ، منداڵەکانم لە یانەى
چێلسى فێرى تۆپى پێ دەبن هیوادارم بتوانن خزمەت بەو یانەیە بکەن ، خۆشحاڵم کە
بەشێک بوومە لە خێزانى چێلسى ، هەموان ئاوات دەخوازن بەشێک بن لەو یانەیە ، لە 4
ساڵى رابردوو هەوڵى زۆرم دا بەڵام چۆن سەرەتا هەیە کۆتایش هەیە ، هیوادارم لە
ساڵانى داهاتوو بگەڕێمەوە یانەکەو رۆڵى دیکەم پێ بدرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP