پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا ناوی محەمەد سەڵاحی میسڕی و
ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵ بەچەند یانەیەکی ئەوروپی و سعوودیەوە بەسترایەوە و
ئەگەری ڕۆیشتنی ئەستێرە میسڕیەکە لە ئانفێڵد ھاتە باسەوە , لەئێستادا ئەو ئەگەرە
بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبۆتەوە و دڵنیاییەکی زۆریش ھەیە کە سەڵاح لەمێرکاتۆی ھاوینەدا
ڕیزەکانی ڕێدز بەجێدەھێڵێت ئەمەش بەھۆی ئەو ناکۆکیەی کە ناوبراو لەگەڵ یۆرگن کلۆبی
راھێنەردا دووچاری ھات لەیاریەکەیان بەرامبەر وێستھام , ھەربۆیە یۆنسن گارچیۆی
ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی لیڤەرپووڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر بۆندێکی 100
ملیۆن یۆرۆییان پێ بگات لەیانە دڵخوازەکانی سەڵاحەوە ئەوا بەبێ ھیچ دوودڵیەک
دەستبەرداری محەمەد سەڵاحی میسڕی دەبن و شوێنی ئەویش بەھێرشبەرێکی نوێ پڕ دەکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP