پاش
تێپەڕبوونی تەمەن و یاریکردن لەچەندین وێستگەی جیاواز و نایابترین یانەکانی تۆپی
پێ , دواجار تیاگۆ سێلڤا بڕیاری ماڵئاواییکردنی دا و ئاماژەی بەوەدا , دوای چوار
ساڵ یاریکردن لەڕیزەکانی چێڵسی کۆتایی ئەم وەرزە پێکھاتەی بلوز بەجێدەھێڵێت ,
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە ڕاستەوخۆ یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی بۆندێکی
پێشکەشی سێلڤای 39 ساڵان کرد تاکوو جارێکی دیکە گەشت بۆ یەکەمین ئەزموونی ژیانی وەرزشی
خۆی بکاتەوە , لەبارەی ڕەزامەندی تیاگۆ سێلڤای بەرازیلیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل
رایگەیاند: بۆندەکەی فلۆمینێنسی لەلایەن تیاگۆوە قبوڵکراوە و کۆتایی ئەم وەرزە پاش
یاریکردن لەڕیزەکانی یانەی میلان و پاریس سان جێرمان و چێڵسی دەگەڕێتەوە ماڵەکەی و
یاری بۆ یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی دەکاتەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP