درێسین: ھەرچیەک رووبدات تۆخێل ھەر دەڕوات

وەرزش
11:54 - 2024-05-02

لەنوێترین باس و خواستی مانەوە و ڕۆیشتنی تۆماس تۆخێلی راھێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی , کریستیان درێسنی بەڕێوبەری ھونەری یانە باڤاریەکە نوێترین ھەواڵی سەبارەت بەداھاتووی تۆخێل خستەڕووی میدیاکان , درێسن ڕایگەیاند: کە ئەرکی تۆخێل ئەرکێکی ئاسان نیە و لەدەستدانی بۆندس لیگا ڕەخنەی زۆری دووچاری کردەوە , ئێستاش ھیچ شتێک نەگۆڕاوە راھێنەره ئەڵمانیەکە کۆتایی وەرز بەجێمان دەھێڵێت بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کارەکەی بەباشی بگرێتە ئەستۆ و بتوانێت بەتێپەڕاندی ریاڵ مەدرید و گەیشتن بەیاری فایناڵی چامپیۆنس لیگ و بەرزکردنەوەی نازناوەکە مێژوو بۆخۆی بنووسێتەوە , بەڵام دەربارەی مانەوەی تۆماس , ئەوە کارێکی ئەستەمە و لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی ڕۆیشتنی لێدەکەین

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP