ریاڵ مەدرید پلانێکى بارسا بەتاڵ دەکاتەوە

وەرزش
12:13 - 2024-05-02

ململانێ و رکابەرییەکانى هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا لە دۆزینەوەى بەهرەمەندەکانى تۆپى پێ و گواستنەوەیان بەردەوامە و جارێکى دیکەش یانە مەدردییەکە دەسپێشخەرى کرد و کەتەلۆنیا بێهیوادەکات لەوەى ئەستێرەیەکى لاوو درەوشاوەى خولى ئەرژەنتین و یانەى ریفەرپلەێت بگوازنەوە .
بە گوێرەى هەواڵێک کە رۆژنامەى ( دیفێنسیا سێنتڕاڵ ) بڵاویکردتەوە ، یانەى ریاڵ مەدرید چاوەڕوانى تۆڵەکردنەوەى بۆندەکەى ئاردا گولەرى تورکى نەکرد کاتێک ساڵى رابردوو زۆر نزیک بوو لەوەى پەیوەندى بکات بە ریزەکانى یانەى بارساوە بەڵام مەدریدیەیکان بەخێرایی لە چنگى لاپۆرتا دەریانهێنا ، لە ئێستاشدا هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەى ( ماستانتو نینۆ ) ى ئەرژەنتیى و یاریزانى یانەى ریفەرپلەیت جەنگیان دەسپێکردوە بەڵام سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن لەمەشدا ریاڵ مەدرید زەبرى خۆى وەشاندوەو توانیوێتى رەزامەندى ئەو یاریزانە لاوە بەدەسبهێێت و بارسا بێهیوا بکات و هەمان سیناریۆى ئاردا گولەر دووبارە بکاتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP