نەتەوە یەکگرتوەکان ھۆشداری لهبارهی
مەترسی بۆمبە نەتەقیوەکان لە غەززە دهدات
و دهڵێت، غەززە
بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێەڕدەبێت.
مۆنگۆ بیرچ، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری
مین لە فەڵەستین رایگهیاند:
لەئێستادا بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیو لە غەززە ھەن و ئەگەری ھەیە زۆربەی ئەو بۆمبانە لە کاتی گەڕانەوەی
ئاوارەکانی بۆ باکوری غەززە، بتەقێنەوە، چونکە ئاوارەکان زانیارییان لەبارەی شوێنی
بۆمبە نەتەقیوەکان نییە.
ئاماژهی
بهوهشكردووە:
پێویستە ڕاھێنان بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبە نەتەقیوەکان به تیمه ئهمنییهكان
لە غەززە بکرێت، لەوکاتەی ئاوارەکان دەگەڕێنەوە باکوری کەرتی غەززە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP