وتهبێژی
حوسیهكانی یهمهن
رایگەیاند قۆناغێكی نوێی جهنگ
دژی ئیسرائیلو هاوپهیمانهكانی
ئهو وڵاته دهستپێدهكات
و لەمەودوا هەر کەشتییەک پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت هێرشی دەکەینەسەرو، گوێ
بەوە نادەین سەر بە چ وڵاتێکە.
یهحیا
سهریع وتهبێژی
حوسیهكانی یهمهن
لهپهیامێكدا
ڕایگهیاند، تــا
ئهو كاتهی
ئابڵوقەی سەر غەززە ههڵدهگیرێت،
لەڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل بەردەوامدەبن و
هێزەکانیان ئۆپهراسیۆنەکانیان دژی ئیسرائیل دەبەنە قۆناغی چوارەمەوە ئەویش بریتییە
لەلێدانی هەر کەشتییەک بەرەو ئیسرائیل یاخود خاکی داگیرکراوی فەڵەستین بڕوات.
وتیشی: ئیسرائیل دەیەوێت هێرشبکاتەسەر ڕەفەح، لەبەرامبەردا
هێزەکانی یەمەن سزای زیاتر بەسەر هەر کەشتییەکدا دەسەپێنن کە پەیوەندی لەگەڵ
ئیسرائیل هەبێت، جا هی هەر وڵاتێک بێت، دوودڵ نــابین لەفراوانکردنی هێرشو
شەڕەکانمان دژی ئیسرائیل تـــا ئەو کاتەی، ئابڵوقەی سەر غەززە هەڵدەگیرێت.
لەگەڵ بەردەوامی هێرشی حوسییەکان لەدەریای سور، یەکێتی ئەوروپا
لەکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی
لەناوچەکە ڕاگەیاند، جگە لەیەکێتیی ئەوروپاش، ئەمریکا مانگی کانونی یەکەمی ڕابردوو
هاوپەیمانییەکی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشی حوسییەکان لەدەریای سوور ڕاگەیاند.
حوسییەکانیش دهڵێن،
وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی فەڵەستین، هەر کەشتییەک لەدەریای سوور لەبەندەرەکانی
ئیسرائیل نزیکـبێتەوە، پەلاماری دەدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP