لەترىسی ریاڵ مەدرید ... بارسا گفتۆگۆ لەگەڵ کیمیچ دەکات

وەرزش
12:34 - 2024-04-29

ئیدارەى یانەى بارسیلۆنا ترسى لە دووبارە بوونەوەى سیناریۆیەکى پێشوو هەیە و هەربۆیە بەجدى هاتۆتە سەر هێڵ لە پێناو ئەوەى ئەستێرەیەکى یانەى بایرن میونشینى ئەڵمانى پەلکێشى ریزەکانى بکات .
 خوان لاپۆرتای  سەرۆک و چاڤى راهێنەر بەتەواوى نائومێدبوون لە ڕکابەرییەکانى ئەم وەرزەى خولى یانەکانى ئیسپانیا و هەر لە ئێستاوە پلان دادەنێن لە پیناو ئەوەى وەرزى داهاتوو ببن بە یەکێک لە زلهێزەکانى ئەوروپا و ئیسپانیا و بەردەوام بن لە کێبرکێکردنى نازناوو دەسکەوتەکان.
 لەو پێناوەشدا هەوڵەکانى خۆیان چڕکردۆتەوە لە پێناو ئەوەى جۆشوا کیمیچى ئەڵمانى و ئەندازیارى هێڵى ناوەندى یانەى بایرن میونشین بگوازێتەوە بۆ یانەکە ، لە ئێستادا نزیک بونەوەى جدى هەیە لە نێوان ئەستێرە ئەڵمانیەکە و ئیدارەى یانەى بارسا ، کەتەلۆنییەکان ترسیان لەهەمان سیناریۆى ساڵانى رابردوو هەیە کاتێک بارسا زۆر نزیک بوو لەوەى تۆنى کرۆس بگوازێتەوە بۆ پێکهاتەى یانەکە هەرچەندە وێنەکێشەکەى هێڵى ناوەند ئارەزووى ئەو پەیوەندیکردنەى دەکرد بەڵام لەو دەمەدا ریاڵ مەدرید هەلەکەى قۆستەوەو تۆنى کرۆسی کردە جەنگاوەرى بێرنابیۆ ، لە ماوەى رابردوودا جۆشوا کیمیچ ئارەزووەکانى خۆى نەشاردۆتەوەو رایگەیاندوە چێژ لەوە دەبینێت درێسى یانەى بارسیلۆنا لەبەر بکات ، بلوگرانە ئەوەشى زانیوە لە ئێستادا کیمیچ سەرقاڵى فێربوونى زمانى ئیسپانیە .
جۆشوا کیمیچ بۆندەکەى لەگەڵ یانە بافارییەکە لە کۆتایی 2025 کۆتایی پێ دێت هەربۆیە بارسیلۆنا دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوەو هێڵى ناوەندى یانەکە بەهێزتربکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP