وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌نگاوه كرداریه‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی خستوووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بڕیاریشه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا شاره‌وانیه‌كان راپۆرتی ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و شوێنی دابه‌شكردنی زه‌وی ئاماده بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایار 2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه:"به سه‌رپه‌رشتیی له كۆبوه‌نه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌رپه‌رشتیكردووه‌و هه‌روه‌ها ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، یاسا له وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كان، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له سه‌رجه‌م پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌شداربوونه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌چوو".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:" وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پرۆسه‌كه كردووه‌ته‌وه و داوایلێكردوون هه‌تا هه‌فته‌ی داهاتو ده‌بێت سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان ڕاپۆرتێكی ته‌واو و تێروته‌سه‌ل ئاماده بكه‌ن و تێیدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و شوێنی دابینكردنی زه‌وی له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا دیاری بكرێت"
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئه‌گه‌ر زه‌وی له سنوری ماسته‌رپلاندا به‌رده‌ست نه‌بو، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له وه‌رگرتنی زه‌ویدا سودمه‌ند ببن، پێویسته ماسته‌رپلانی شاره‌وانییه‌كان فراوان بكه‌ن و زه‌وی دابینبكه‌ن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP