قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کێشەی مووچە چارەسەر
بووە و ئەوەی لە حکومەتی هەرێم داواکراوە لیستەکان بووە و ئێستا نێردراون بۆ
وەزارەتی دارایی عیراق.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی
کوردستان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دراوە و کێشەی مووچە چارەسەر بووە.
راشیگەیاند ئوەی لە حکومەتی هەرێم داواکراوە
لیستەکان بووە و ئێستا نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 2024-4-21، وەزارەتی
دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی
فیدراڵی کرد و ئێستا مووچەی مانگی نیسان نزیکەی 10 رۆژە دواکەوتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP