ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی چەکی ئەتۆم لە ئێران نییە

کوردستان
18:20 - 2025-07-10

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت: هیچ بەڵگەیەکیان نییە بۆ بوونی چەکی ئەتۆم لە ئێران، دەشڵێت، کەمبوونەوەی ئاستی هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسەکە، هەڕەشەکانى سەر ئاسایشی جیهانی زیاتر دەکات.

رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هەرچەندە دەستگەیشتنی چاودێرانی ئاژانسەکە بە ناوەندە ئەتۆمییەکان کەمتر بێت، مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی زیاتر دەبن.

گرۆسی  چارەسەری سەربازیی بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران نازانێت و دەڵێت، هێرشەکان ناتوانن ژێرخانی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران لەناوبەرن.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکە ، رێککەوتنێکی شەفاف و درێژەخایەن لەگەڵ توندترین سیستمی پشکنین بۆ ناوەندە ئەتۆمییەکان بە چارەسەری گونجاو بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دەزانێت.

قسەکانی گرۆسی لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران جەخت دەکەنەوە، تاران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و بە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی دەستپێکردنەوەی خولی داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکە ناوى دەبەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP