ئەمریکا بە رێژەی لە 30% باجی گومرگیی بەسەر عێراقدا سەپاند

کوردستان
12:08 - 2025-07-10


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا لە نامەيەکی تايبەتدا محەمەد شياع سودانی سەرۆکوەزيرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە واشنتن لە 1ی ئابەوە باجی گومرگی بە رێژەی %30 بەسەر هەر بەرهەمێکی عێراقدا دەسەپێنێت کە هەناردەی ئەمريکا دەکرێت.
ترەمپ لە دەقی نامەکەيدا ئاماژەی بەوەکردووە، نامەکە هێزی پەيوەندييە بازرگانييەکانی نێوان عێراق و ئەمريکا نيشاندەدات، هەرچەندە ئەمريکا بازرگانييەکی کەمی لەگەڵ بەغدا هەيە.
ترەمپ لە نامەکەيدا کە واژۆی خۆی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەهەر هۆکارێک عێراق باجی خۆی بەرامبەر ئەمريکا بەرزبکاتەوە ئەوا بە هەر رێژەيەک زيادی بکەن، دەخرێتە سەر ئەو %30ی کە ئەمريکا دايناوە.
ئەوەشهاتووە، هيچ باجێک لەسەر عێراق نامێنێت ئەگەر کۆمپانياکانی بڕيار بدەن لە ئەمريکا وەبەرهێنان بکەن ياخود کارگە بکەنەوە، لە چەند هەفتەيەکدا رەزامەندیی خێرا و پیشەییانە بۆ ئەو پڕۆژانە دابيندەکەن.
ترەمپ بە سودانی دەڵێت ، "ئەم باجانە رەنگە دەستکاری بکرێن، بەرەو زياتر یان کەمتر، بەپێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتەکەت."
ئەو وڵاتانەی ترەمپ ئاگاداری کردوونەتەوە بريتی بوون لە عێراق، جەزائیر، برونای، لیبیا، مۆڵدۆڤا و فلیپین.
 دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی نامەوە 14 وڵاتی ديکەی ئاگادارکردەوە لە سەپاندنی باجی گومرگی بەرێژەی %40 بەسەر کاڵای هاوردەی ئەو وڵاتانەدا لەنێویاندا بەنگلادیش، ژاپۆن و کۆریای باشوور.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP