داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 28-6-2025 تا
4-7-2025، بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی
سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە،
بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە، بەجۆرێك كە %75ی
داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %25ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بەخاوەنی
پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەرێگای سیاستی شەفافیەتیشەوە رۆژانە هاوڵاتیان
دەتوانن سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بزانن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP