رفعەت عەبدوڵا: هەموو تواناكان بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی بخرێتەگەڕ

کوردستان
18:38 - 2025-06-29

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسلێمانی لەگەڵ هەڤاڵان و تێکۆشەرانی ڕێکخستن کۆبووەوە.
لەدەسپێکی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاماژەیدا بەچوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێکخستنەوەی ئورگانەکانی یەکێتی و گۆڕانکارییە بڕیارلێدراوەکان، لەوبارەیەوە پێویستی ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی خەباتی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە.
خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەبڕیارە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا؛ ڕایگەیاند ئەرکی هەموو هەڤاڵان و ئۆرگانەکانی یەکێتی ئەوەیە لەئێستاوە تواناکانی خۆیان یەک بخەن و بیخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردن و سەرخستنی یەکێتی لەهەڵبژاردنی ئایندەدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP