کەرکوک تیشکی سەروو وەنەوشەیی تێیدا لە ئاستێکی مەترسیداردایە

کوردستان
10:33 - 2025-06-24


بەپێی نەخشەیەک کە دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق تیشکی سەروو وەنەوشەیی تێیاندا لەئاستێکی زۆر بەرزدایە ئەمەش زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.
لەنەخشەکەدا کەرکوکیش بە یەکێکە لەوپارێزگایانەى کە تێشکى سەرو وەنەوشەى تێیدا لەئاستێکى بەرزدایە هەژمار کراوە.
لەنەخشەکەدا ئەو شارانەی رەنگی سورکراون تیشکی سەروو وەنەوشەیی تێیاندا زۆر بەرزە.
تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەتوانێت زیان بە پێست بگەیەنێت و سووتان بە خۆر یەکێکە لە نیشانە کورتخایەنەکانی بەرکەوتنی زۆری ئەم تیشکانە.






بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP