وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوهو هۆشداریی دهداته کەناڵەکانی میدیا كە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەرونی خەڵک بکرێت و ھیچ جۆرە ھەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست بڵاونەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی ئاراستەی سەرجەم كەناڵە میدیاییەكان كردووهو رایگهیاندوه:" ئەمڕۆ ناوچەکە بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، ڕاگەیاندن ئامرازێکی کاریگەرە و میدیای کوردی دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێگەی بێلایەنانەی ھەرێمی کوردستان لە ڕوداوەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت."
ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیج و بەکارھێنەرانی سۆشیال میدیاشی كردووهتهوه كه:" پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەرونی خەڵک بکرێت و ھیچ جۆرە ھەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاونەکرێتەوە کە لایەنگری تێدابێت."
جهختشدهكاتهوه كه :"ھەمو جۆرە ھەواڵێک لەبارەی ئەمنییەتی کوردستان و زانیاری دەربارەی ڕوداوەکان تەنھا لە سەرچاوەی فەرمی وەربگیرێت. داواکارین ھەمو لایەک بە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕوداو و پێشھاتانە بکەن"
راشیگهاندووه:" ھەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی و بەکارھێنەرانی سۆشیال میدیا ھەواڵی بێ بنەما بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ترس و تۆقاندن بڵاوبکاتەوە، ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP