وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەنێت: ئەگەر
گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و
کاروباری ئایینی هەرێم راگەیاند: یەکەم کاروانی حاجییان کە بە رێگای وشکانیی گەشتیان
کردبوو، بەڕێکەوتوون بۆ خاکی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکەین سبەینێ شەو بگەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەبارەت بەو حاجییانەی بە رێگای
ئاسمانیی گەشتیانکردبوو، بڕیاربوو سبەینێ شەممە سەعات 7:00 ی بەیانی بگەڕێنەوە هەرێم،
بەڵام بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە پێدەچێت گرفتیان بۆ دروستبێت.
جەختیشیکردەوە: لە ئێستادا هیچ شتێکمان بە رەسمی
بۆ نەهاتووە و ئاگادارنەکراوینەتەوە لە دواکەوتنی گەشتەکەیان، ئێمەش چاوەڕوانین هەر
بڕیارێک هەبێت پابەنددەبین پێوەی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP