ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه بۆ كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌مان بۆ نه‌كڕدرا، داوا له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م ئاو زۆر بخۆنه‌وه هه‌تا به‌دووربن له دروستبوونی به‌ردی گورچیله، چونكه كه دروستبوو، هیچ ئامێرێكمان نییه بۆ شكاندنی به‌رده‌كه".
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سوپاس بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریمان سه‌باره‌ت به كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجە، به‌ڵام هیوادارم حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو شاره‌كان بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت:" داوا له‌هاوشاریانم ده‌كه‌م رۆژانه زۆر ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له به‌ردی گورچیله، چونكه به‌ردیان بۆ دروستببێت ئامێری شكاندنی به‌رده‌كه‌مان نییه و ده‌بێت بچنه سلێمانی".
نوسراوه ره‌تكراوه‌كه‌ی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن د.ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له رۆژی 9ی7ی2025 ئیمزای ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه بۆ نه‌كڕینی ئامێر‌و پێداویستی له‌ئێستادا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP