دکتۆر عەبدولئیلا ئەلنایلی، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی
عێراق ڕایگەیاند: له هه‌مواری نوێی یاسای ده‌زگاكه‌یان ره‌چاوی بارودۆخی ژیانی كه‌سوكاری
شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كراوه و ئه‌وانیش وه‌كو ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی عێراق
له یاساكه ئاماژه‌یان پێده‌درێت.
پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافی شەهیدان و
پێشکەشکردنی پاڵپشتی یاسایی بۆیان دووپات
كردووه‌ته‌وه و جەختیشی لەوه كردووه‌ته‌وه كه له هه‌مواری نوێی یاسای ده‌زگاكه‌یاندا
کەسوکاری شەهیدانی هێزی پێشمەرگە فه‌رامۆش نه‌كراوه.
به‌پێویستیش زانیوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، زانیاری و وورده‌كاری ته‌واوی له‌سه‌ر شه‌هیدانی هه‌رێمی
كوردستان به‌ده‌ست بگات بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌ش نه‌كرێن.
هاوکات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه:
له دانیشتنی نێوان هه‌ردوولادا باس لە كاركردنه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای ده‌زگای شه‌هیدانی
عێراق كراوه و له‌ناویشیدا گرنگی به كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه بدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP