سەرۆک بافڵ پێشوازی لە هەڤاڵ محەمەد وەتمان کرد

کوردستان
17:45 - 2025-07-24

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ محەمەد وەتمان کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ محەمەد وەتمانی کرد وەکو یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تەمەنی خۆی بە خەباتی رزگاریخوازیی کورد بەخشیوە و رایگەیاند، قەرزداری دڵسۆزی و جوامێری خەڵکی دەڤەری پشدەر و بتوێنین کە هەمیشە بەشێکی گرنگبوون لە شۆڕشی گەلەکەمان و پشتیوانی یەکێتی بوون.

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ محەمەد وەتمان جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کردەوە و وتی، بەردەوام دەبم لە خزمەتکردنی خاک و گەلەکەمان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە